English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا مۆزی زەرد یان سەوز باشترە بۆ تەندروستی؟
2024-01-15 [03:23 AM]

ZNA: هەولێر


 مۆز بە سوودە زۆرەکەی بەناوبانگە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم و ماددە سوودبەخشەکانی تێدایە سوود بە لەش دەگەیەنن

 

. قسە و باسێکی زۆر لەسەر ئەوە هەیە ئایا مۆزی تەواو پێگەیشتوو واتە زەرد یان مۆزج سەوز کە تەواو پێنەگەیشتووە کامیان سوودی تەندروستیان زیاترە، بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پزیشەکان چەندین لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا داوە هەموویان لەسەر ئەوە ڕیکەوتوون لە هەموو دۆخەکاندا مۆز سوودێکی زۆری هەیە.

 

لێکۆڵینەوەی پزیشکەکان دەریدەخەن، ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە باشترە مۆزی سەوز بخۆن، چونکە شەکری بەڕێژەی ٤٠٪ کەمترە بەراورد بە مۆزی زەرد، مۆزی سەوز کاتێکی زیاتری دەوێت بۆ هەرس کردن ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش، هەروەها بەکتریای سوودبەخشی تێدایە یارمەتی تەندروستی قۆڵۆن دەدات.

 

مۆزی زەرد ڕێژەیەکی زیاتر دژەئۆکسانەکانی تێدایە بەراورد بە مۆزی سەوز خانەکانی لەش دەپارێزێت، شەکریشی بەڕێژەی ٧٠٪ زیاترە بۆیە سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن و وزەیەکی زۆر بەکاردەهێنن، مۆزی زەرد ئاسانتر هەرس دەبێت.

 

بەشێوەیەکی گشتی مۆز سوودێکی زۆری هەیە لەوانە، سەرچاوەیەکی باشی وزە، شەکر و کانزاکەنە، کالۆرییەکی زۆری تێدایە و وزە بە لەش دەبەخشێت، کێشەکانی کرداری هەرس و قەبزی چارەسەر دەکات، تەندروستی دڵ دەپارێزێت.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad