ZNA: هەولێر شێرپەنجە نەخۆشییەکی مەترسیدار و درێژخایەنە کاتێک خانەکان بەشێوەیەکی نائاسایی زیاددەبن دروستدەبێت، ئەگەر لە سەرەتادا درک بە نیشانەکانی بکرێت چارەسەرکردنی ئاسانترە
. توشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە چەندین هۆکاری هەیە وەک قەڵەوی، جگەرەکێشان، بەرزی پەستانی خوێن، بۆماوەیی خێزانی و هۆکاری دیکەش، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکانی وەک هەبوونی خوێن لەکاتی میزکردن، ئازاری زۆری پشت و تەنیشتی، لەدەستدانی خواستی خواردن، لەدەستدانی کێش بەشێوەیەکی ناسروشتی، هەستکردن بە ماندوویی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دیاریکردنی نەخۆشیەکە و چارەسەرکردنی
. بەشێوەیەکی گشتی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکە سەرەتا بە دەرمان و چارەسەری کیمایی دەبێت ئەگەر سوودی نەبوو پزیشکەکان نەشتەرگەری گورچیلە بۆ نەخۆشەکە ئەنجام دەدەن.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |