English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن دەزانیت زینک لە جەستەتدا کەم بووەتەوە؟
2024-01-17 [01:49 AM]

ZNA: هەولێر


ماددە خۆراکییە بچووکەکان بەشدارن لە ژمارەیەکی زۆر لە کارلێکە کیمیاییەکان کە لە جەستەدا روودەدەن، بۆیە بەهێزیی بەرگری جەستە و خێرایی پرۆسەکانی هەرسکردن پەیوەستە بەوانەوە

 

. بە وتەی دکتۆر کۆنستنتین ئیڤانۆڤ، پزیشکی پسپۆڕی دڵ و خۆراک، زینک یەکێکە لەو توخمە کانزاییانە، چۆن دەتوانرێت کەمی رێژەکەی بزانرێت و دواتر قەرەبوو بکرێتەوە؟ ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەکات، کەمی زینک کێشەیەکی گەورەیە، چونکە بەرپرسە لە زۆرێک لە پرۆسە بەردەوامەکان لە جەستەدا، بۆ نموونە کاتێک ئاستی زینک لە جەستەدا بەرز دەبێتەوە، مرۆڤ تووشی سەرئێشە و رشانەوە دەبێت، بەپێچەوانەوە کەمییەکەی دەبێتە هۆی کێشە لە ریخۆڵە و نینۆک و گەشەی قژدا

 

. بە ئاماژەدان بە دەرئەنجامەکانی کەمی زینک دەڵێت، "بێ گومان دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستەمی بەرگری جەستە"

 

. بە وتەی ئەو، کەمی زینک لە جەستەدا دەتوانرێت قەرەبوو بکرێتەوە بە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان و ئەوانەی چەوری سروشتییان تێدایە کە بریتین لە شیری چەور و چەرەز و جگەری مریشک و شوکولاتەی تۆخی تاڵ، بۆ نموونە ١٠٠ گرام بادەم یان گوڵەبەڕۆژە ئەو بڕە زینکە لەخۆدەگرێت کە جەستە پێویستی پێیەتی لە رۆژێکدا، لەبارەی جگەری مریشکیشەوە بەهەمان شێوەیە. H





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad