English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگی یۆد بۆ جەستە چییە؟
2024-01-17 [09:06 AM]

هەولێر : ZNA


یۆد کە پێی دەوترێت یۆداید، یارمەتی گەشەی جەستە دەدات، هەروەها دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردن یان رێگریکردن لە هەندێک نەخۆشی، یارمەتیدەرن لە رێکخستنی غودەی دەرەقی. ماڵپەڕی " الطبي " لە بابەتێکیدا باسی لە سوودە گرنگەکانی یۆد بۆ جەستە کردووە، بریتین لە:

 

١.یارمەتی گەشەکردنی مێشک دەدات پێش لەدایک بوون و دوای لەدایکبوون، هۆرمۆنەکانی ثایرۆید پشتگیری لە گەشەکردن و کارکردنی مێشک دەکەن بە درێژایی ژیان و لە منداڵدانەوە دەست پێدەکات، ئەو کەسانەی دووگیانن یان پلانیان هەیە دووگیان بن یاخود شیر دەدەن، پێش لەدایکبوون ڤیتامینێک بخۆن کە ١٥٠ مایکرۆگرامیۆدی تێدابێ

 

ت. ٢. یارمەتی چالاکی رۆژانەی منداڵ دەدات، ئەگەر منداڵەکەت خۆراکی سنووردار دەخوات، دڵنیابە لەوەی کە بڕی یۆدی پێویست وەردەگرێت، نەگەیشتن بە بەشی پێویست دەتوانێت کاریگەری لەسەر چۆنیەتی گەشەکردنی توانای بیرکردنەوەی منداڵ هەبێت.

 

٣. برینەکانی پێست پاک دەکاتەوە ، یۆد وەک دژە بەکتریایەک بەردەستە کە پێی دەوترێت پۆڤیدۆن-یۆد، دەیخەیتە سەر برین و سووتاوی سووک، بەکتریا دەکوژێت و یارمەتی رێگریکردن یان چارەسەرکردنی هەوکردن دەدات بەبێ ئەوەی چاکبوونەوە دوابخات.





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad