ZNA-هەولێر نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە(78) دۆلار و (19) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى بەرزبوەتەوە.
بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە (78) دۆلار و (19) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى بەرزبوەتەوە.
هەروەها، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە (72) دۆلار و (94) سهنت مامەڵەى پێوە دەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى بەرزبوەتەوە.
هۆکاری سەرەکی بەرزبونەوەی نرخی نهوت بۆ ترسی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەوە لە گۆڕینی ڕێڕەوی رێگا لە دەریای سورەوە بەهۆی هێرش و هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر کەشتییە نەوتییەکان.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |