English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بلینكن: ئەمەریکا حوسییەکان وەک گرووپێکی تیرۆریستی نێودەوڵەتی دەناسێنێت
2024-01-18 [09:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەکەیدا بڵاویکردەوە ئەو وڵاتە جارێکی دیکە حوسییەکانی یەمەن دەخاتەوە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە 17ی مانگی یەک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند گرووپی 'ئەنساروڵا' ناسراو بە حوسییەکان، 30 ڕۆژی دیکە وەک گرووپێکی تیرۆریستی نێودەوڵەتی دەخرێتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمەریکاوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد ئەم بڕیارە لە وەڵامی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن و هەروەها بۆ سەر هێزە سەربازییەکانی جێگیرکراو لەو ناوچەیە دراوە بۆ بەرگریکردن لە پارێزراوبوون و دەستەبەرکردنی ئاسایشی کەشتیوانی.

بلینکن لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە هێرشەکانی حوسییەکان لەسەر ڕێڕەوی کەشتیوانی نێودەوڵەتی، ژیانی دەریاوانانی خستووەتە مەترسییەوە و ڕەوتی ئازادی بازرگانی پەکخستووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت "زیادکردنی حوسییەکان له نێو لیستی ڕێکخراوه تیرۆریستییەکان، بۆ لێپرسینەوەی ئەوانە له بەرامبەر چالاکییه تیرۆریستییه کانیان".

ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر حوسییەکان هێرشەکانیان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن ڕابگرن، ئەمەریکا بڕیارەکەی بۆ دەستنیشانکردنی ئەوان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی هەڵدەسەنگێنێتەوە.

ئەمەریکا ساڵی 2012 حوسییەکانی بەهۆی دۆخی مرۆیی ترسناک لە یەمەن لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەرهێنا.

حوسییەکان کە بە گرووپێکی بە وەکالەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دادەنرێن، دوای ئەوەی حەماس لە 7ی مانگی دە هێرشی کردە سەر باشووری ئیسرائیل و ئیسرائیل وەڵامی هێرشە لەناکاوەکەی حەماسی دایەوە، دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان، ئەمەش وەک پشتیوانییەک لە حەماس.

پێشتر ئەندامانی کۆنگرەی ئەمەریکا لە نێویاندا مایکل مەککاڵ، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، داوای کاردانەوەی بەڕێوبەرایەتی جۆو بایدنیان کردبوو بەرامبەر بەو کارانەی حوسییەکان.

مەککاڵ لە مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو هێرشەکانی حوسییەکانی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور بە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ئاسایشی کەشتیوانی و بازرگانی جیهانی ناوبرد و داوای وەڵامدانەوەی جددی لە حکومەتی ئەمەریکا کرد.

 

voa





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad