English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا هێرشی كرده‌ سه‌ر سەکۆی مووشەکه‌كانی حووسییەکانی
2024-01-18 [09:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمریکا بڵاویکردەوە کە هێرشی نوێی کردووەتە سەر ئەو سەکۆیانەی مووشەک کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت لەلایەن حووسییەکانی پاڵپشتیکاری ئێران لە یەمەن بەکارهێندرابن.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، بڵاویکردەوە هێرشی دژ بەو گرووپە ئەنجامداوە، کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی کردەکانییەوە لە دەریای سوور بووە ڕۆژەڤ.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە چوارچێوەی هەوڵە فرە نەتەوەییەکان کە بەردەوامە بۆ پاراستنی ئازادی هاتوچۆ لە دەریای سوور و ڕێگریی کردن لە هێرشەکانی سەر هاتوچۆی دەریایی هاوبەش و ئەمریکا، لە دەوروبەری کاتژمێر ١٨:٠٠ی ڕۆژی ١٧ی کانوونی دووەمدا، هێزەکانی سێنتکۆم لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکانی پاڵپشتیکاری ئێران لە یەمەن، ١٤ سەکۆی هەڵدانی مووشەکيیان کردە ئامانج کە ئامادەکرابوون بۆ هەڵدانی مووشەک".

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەو مووشەکانەی کراونەتە ئامانج هەڕەشەی جددی بوون لەسەر کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە و کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا، بەڵام ئاماژە بە کاتی ئامادەیی مووشەکەکان بۆ هەڵدانیان نەکراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە هێرشەکە توانای حووسییەکانی بۆ درێژەدان بە هێرشە بێباکەکانیان لە دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەب و کەنداوی عەدەن بۆ سەر گواستنەوەی بازرگانیی نێودەوڵەتیی لاواز دەکات.

 

AA





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad