English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جامی شا.. بەرشەلۆنە خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو
2024-01-18 [10:35 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاری پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە و سالامانکا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یانە کەتەلۆنیەکە توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە سالامنكا بهێنێت.

 

تایمی یەکەم و لە خولەکی 31دا یانەی سالامنكا گۆڵێکیان لە ڕێگەی یاریزان ئەلڤارۆ گومێز تۆمارکرد، بەڵام کوڕانی چاڤی گەڕانەوە ناو کەشی یارییەکە و فیران تۆرێس لە خولەکی 45 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

 

لە تایمیی دووەم، یانەی بارسا باشتر دەرکەوت و توانیان دوو گۆڵیتر لە خولەکەکانی 69 و 73 لە رێگەی کۆندی و باڵدیەوە تۆماربکەن.

 

بەم سەرکەوتنە یانەی بارسا گەیشتە قۆناغی 8ی جامەکە و یانەی سالامنكاش مالئاوایی لە جامەکە کرد.





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad