English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خواردنانەی یارمەتی تەندروستی سی دەدەن
2024-01-18 [09:39 AM]

ZNA: هەولێر


ئاگاداربوونی تەندروسی سیەکان کارێکی زۆر پێویست و گرنگ، خواردنی تەندروستیش ڕۆڵێکی زۆری هەیە لە تەندروستی سیەکاندا

 

. کاریگەریەکانی جگەرە،پیسی و ژەهری ژینگە و خواردنی ناتەندروست زیان بە تەندروستی سییەکان دەگەیەنێت، هەندێک خواردن هەیە یارمەتی تەندروستی سییەکان دەدات و ڕێگری لە تێکچوونی سی و توشبوونی بە نەخۆشیەکان دەکات.

 

ئەو خواردنانەی یارمەتی تەندروستی سی دەدەن:

 

-سیر سیر تایبەتمەندی دژە ئۆکسان و هەوکردنی هەیە، سوودێکی زۆری بۆ نەخۆشیەکانی ڕەبۆ، هەوکردن و شێرپەنجەی سی هەیە، هەروەها چارەسەری شێرپەنجەی سی دەکات.

-زەردەچەوە زەردەچەوە چارەسەری هەوکردنەکان دەکات، بەتایبەتی هەوکردنەکانی سی و نەخۆشی ڕەبۆ.

-زەنجەبیل لە بەشێکی زۆری خواردن و خواردنەوەکاندا بەکاردەهێنرێت، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە، یارمەتی تەندروستی سییەکان دەدات.

-زەیتی ماسی دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا٣، سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی سییان هەیە، هەوکردنی سییەکان کەم دەکاتەوە.

-گوێز دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا٣، سوودێکی زۆری بۆ نەخۆشیەکانی سی هەیە.-گوێز دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا٣، سوودێکی زۆری بۆ نەخۆشیەکانی سی هەیە.

-ترشەمەنیەکان میوەکانی پرتەقاڵ و لیمۆ سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سین و دژەئۆکسانن، بەرگری لەش بەهێز دەکەن و ڕێگری لە هەوکردن و کێشەکانی کرداری هەناسە دەکەن، کردارەکانی سی باشتر دەکەن.

پیاز پیاز ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و مادە سوودبەخشەکانی تێدایە، وەک چارەسەرێک بۆ سەرمابوون و ئەنفلۆنزا بەکاردێت، دژەهەوکردنە هەوکردنەکانی سی و ڕەبۆ کەم دەکاتەوە.

-سێو بەپێی لێکۆڵینەوەکان خواردنی سێو بەڕێژەیەکی گونجاو توشبوون بە شێرپەنجەی سی و ڕەبۆ کەم دەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad