English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژووری بازرگانی دهۆك بەدوای جێگره‌وه‌ی بەرهەمە ئێرانییەكان دەگەڕێت
2024-01-20 [01:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ شەممە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆك راگەیاند: بە وردی لێكۆڵینەوە لە گەڕان بەدوای جێگره‌وه‌ی بەرهەمە ئێرانییەكان دەكات و پشت بە بەرهەم و كاڵای ناوخۆیی و هاوردەكردن لە وڵاتانی دیكەوە بۆ دەستەبەركردنی پێداویستییە پێویستەكانی پارێزگاكە و هەرێمی كوردستان دەبەستێت.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆك لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە كە بەرنامە و پلانی هەیە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی لەڕووی كوالیتییەوە بەپێی ئەو ستانداردانەی كە وڵاتانی جیهاندا هەیە ،ئەمەش بە ئامانجی پشت بەستن بە تەواوی بەرهەمە ناوخۆییەكان لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا و بەدیهێنانی خۆبژێوی.

شایانی باسە دوێنێ هەینی ژووری بازرگانی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، دوای ئەو هێرشەی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئیچرانەوە ئەنجامدراو بەهوچیەوە چوار هاووڵاتی شەهیدبوون و 6ی دیكەش برینداربوون، داوای لە هاووڵاتیان و بازرگانان كرد بایكۆتی بەرهەمە ئێرانییەكان بكەن.

چالاكوانانی عێراقی هەڵمەتێكی بەرفراوانیان لە سۆشیال میدیا بەمەبەستی بایكۆتكردنی كەلوپەلی هاوردەی ئێرانی دەستپێكردووە، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بۆ ئەو هێرشە دووبارەبووانەی كە تاران دەیكاتە سەر هەرێمی كوردستان.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad