English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەر ئەم هوکارانە نابێت زەردێنەی هێڵکە بخۆیت
2024-01-20 [03:30 AM]

ZNA:هەولێر


زەردێنەی هێلکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان و دەتوانێت بەشێک بێت لە خۆراکی تەندروست بۆ زۆربەی خەڵک، بەو پێیەی ڤیتامین و کانزا و ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ و دژە ئۆکسانی تێدایە، بەڵام بۆ هەموو کەسێک ناتوانێت زەردێنەی هێلکە بخوات.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "ndtv" ئەگەر تووشی هەندێک حاڵەتی تەندروستی بوویت وەک بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن یان نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، پێویستە خواردنی زەردێنەی هێلکە کەمبکەیتەوە یان پێش خواردنی ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت.
سەرەرای سوودەکانی بەڵام لە هەمان کاتدا ئەگەر بە شێوەیەکی زۆر بخورێت زیانی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت.
چەند هۆکارێک بۆ نەخواردنی زەردێنەی هێلکە :
١. زەردێنەی هێلکە ڕێژەیەکی زۆری کۆلیسترۆڵی خۆراکی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی نیگەرانی بۆ ئەو کەسانەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێنیان بەرزە یان هەندێک حاڵەتی تەندروستییان هەیە.
٢. خواردنی بڕێکی زۆری زەردێنەی هێلکە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.
٣. زەردێنەی هێلکە دەبێتە هۆی کاردانەوەی هەستیاری لەو کەسانەی کە هەستیاری هێلکەیان هەیە.
٤. خواردنی زەردێنەی هێلکەی کاڵ یان کەم کوڵاو دەتوانێت هەڵگری بەکتریای سالمۆنێلا بێت، کە دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراک.
٥. زەردێنەی هێلکە ڕێژەیەکی زۆر کالۆری و چەوری تێدایە، ئەمەش هۆکارە لە زیادبوونی کێش ئەگەر زۆر بخورێت.
٦. ڕەنگە هەندێک کەس لە کاتی خواردنی زەردێنەی هێلکەدا تووشی ناڕەحەتی هەرس یان هەستیاری ببن.





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad