ZNA:هەولێر
زیادەڕۆیی لە خواردنی خوێ، مەترسییەکی گەورە بۆ سەر تەندروستی دروست دەکات، هەربۆیە واباشە دووربکەونەوە لە خواردنی بڕێکی زۆر لێی بۆ ئەوەی لە کێشە تەندروستییەکان بە دووربیت. لە بابەتیکی ماڵپەڕی " altibbi" دا باس لە دیارترین نیشانەکانی زیادبوونی خوێ دەکات لە جەستەدا، کە بریتین لە: ١. هەستکردن بە تینوێتییەکی زۆر. ٢. بەرزی پەستانی خوێن. ٣. دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشی دڵ. ٤. کۆبوونەوەی ئاو لەناو جەستە کە دەبێتە هۆی ئاوسان. زیادەڕۆیی لە خواردنی خوێ ئەگەری تووشبوون بە کۆمەڵێک نەخۆشی زیاد دەکات کە دیارترینیان بریتین لە: جڵتەی مێشک. سستبوونی دڵ. پووکانەوەی ئێسک. شێرپەنجەی گەدە. نەخۆشی گورچیلە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad