English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. ریال بەزەحمەت و لەدوا خولەک سەرکەوتنی بەدەستهێنا
2024-01-21 [06:37 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 21ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئەلمیریای کرد.

 

لە ئەنجام و یاریێکی دراماتیکی یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە زەحمەت و بە ڕیمۆنتادا، سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ئەلمیریا بباتەوە.

 

لە سەرەتای تایمی یەکەمدا و لە یەکەم خولەک یانەی ئەلمیریای میوان تۆڕی گۆڵی کێپای هەژاند، دوای چەندین هەوڵی هەردوو یانە، لە خولەکی 43 ئەلمیریای میوان گۆڵی دووەمی لە ڕێگەی گۆنزالێس تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا ئەنشلۆتی سێ گۆڕانکاری ئەنجامدا و هێرشەکانی چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی میوانەکەی، ئەوەبوو لە خولەکی 57 بێلینگهام بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ یانەکەی کەمکردەوە، دوای تێپەڕبوونی 10 خولەک بەسەر ئەو گۆڵە جارێکی تر ڤینیسیۆس تۆڕی گۆڵی یانەی میوان هەژاندەوە و ئەنجامەکەی بۆ ریال یەکسانکردەوە،

ناوبژیوان 11 خولەک وەک کاتی زیادکراوی تایمی دووەم دا بە یارییەکە، ئەوەبوو کارڤاخال گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بۆ یانەی شاهانە تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد و ئەلمیریاش تەنیا 6 خاڵی هەیە و لە کۆتایی ڕیزبەندیە.





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad