English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی پێشووی دیموکراتەکان: ترەمپ ڕێگایەکی ئاسانی لە پێشە
2024-01-22 [09:49 AM]

ZNA- هەولێر


دۆنا برازیل، سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتەکانی ئەمەریکا پێشبینی ئەوەی کرد کە ڕێگاکە بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ئاسان بێت بۆ ئەوەی بتوانێت کاندیدکردنی پارتی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2024 بەدەستبهێنێت.

دۆنا برازیل گوتی: "کاتێک 98 لە کۆی 99 پارێزگا لە ویلایەتی ئایۆوا سەردەکەویت، ئەوە پێم دەڵێت کە تۆ زەبری هێزت هەیە"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەنگدەرەکانی لەگەڵیدا دەمێننەوە بەبێ گوێدانە ژمارەی سزاکان و ژمارەی ئامادەبوونەکانی لە دادگا.

برازیل پێی وابوو کە "دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پارتێکی جەماوەرییە کە لەم وڵاتەدا بەردەوام لە گەشەکردندایە"، دەشڵێت: "دەبێت هەموومان لەگەڵ ئەو واقیعەدا ڕێکبکەوین کە ئەمە پارتەکەیە، ئەمە ئەو کاندیدە نییە کە لە بنەڕەتدا نوێنەرایەتی دەکات، ئەو سەرکردایەتی پارتەک دەکات."

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا سەرکەوتنێکی گرنگی لە ویلایەتی ئایۆوا بەدەستهێنا و هیوادارە ئەم سەرکەوتنە لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی نیو هامپشایەر لە ڕۆژی سێشەممەدا دووبارە بکاتەوە، کە نیکی هێڵی باڵیۆزی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەڵبژاردنی سەرەتاییدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

جێگای سەرنجە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕۆن دیسانتیس پارێزگاری فلۆریدا ڕایگەیاند کە لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەکشێتەوە و پشتیوانی خۆی بۆ ترەمپ راگەیاند.





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad