English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل دەیان فەڵەستینی کوژران و بریندار بوون
2024-01-22 [10:02 AM]

ZNA- هەولێر


لە ئەنجامی بەردەوامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ 108هەمین ڕۆژ، ئەمڕۆ دووشەممە، دەیان فەڵەستینی کوژران و بریندار بوون.

سەرچاوە پزیشکییەکان ڕایانگەیاند، ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە بۆ 10 کەس بەرزبووەتەوە کە زۆربەیان منداڵن و دەیان کەسیش برینداربوون.

ئاماژەیان بەوەشکرد، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شوقەیەکی نیشتەجێبوونیان لە باڵەخانەیەک لە گەڕەکی نەمسا تەنیشت کۆمەڵگەی ناسر لە ڕۆژئاوای خان یونس بۆردومان کرد.

خێرایی هێرشەکانی ئیسرائیل و تۆپباران و تەقەکردن لە گەڕەکەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کۆمەڵگەی ناسر لە خان یونس پەرەی سەندووە و ڕۆژهەڵاتی گەڕەکەکانی ئەلتوفە و ئەلدەراج لە کەرتی غەززەش بۆردومان کران.

لە ئامارێکدا، ژمارەی کوژراوان لە دوای هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوودا، بۆ زیاتر لە 25 هەزار کەس بەرزبووەتەوە، بریندارەکانیش گەیشتووەتە 62 هەزار و 681 کەس کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، هاوکات هەزاران قوربانی هێشتا لە ژێر داروپەردوو دان.





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad