English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای بۆردومانی یه‌كتر، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی پاکستان دەکات
2024-01-22 [03:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پاکستان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئێران هەفتەی داهاتوو سەردانی پاکستان دەکات، ئەوەش بە مەبەستی دووبارە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو هەردوو وڵات هێرشی موشەکییان کردە سەر یەکتر و وتییان گروپە چەکدارییەکانییان کردووەتە ئامانج.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا وتی باڵیۆزەکانی دوو وڵاتەکەش داوایان لێکراوە تاوەکو 26 ی مانگی 1 بگەڕێنەوە سەر کارەکانییان. وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و وتی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان ڕۆژی دووشەممە سەردانی پاکستان دەکات، وتیشی ڕۆژی هەینی باڵیۆزی ئێران لە ئیسلامئاباد دەست دەکاتەوە بە کارەکانی.

دوابەدوای هێرشەکان بۆ سەر وڵاتانی یەکتر، پاکستان بانگی باڵیۆزەکەی خۆی لە تاران کردەوە و ڕێگەی نەدا باڵیۆزی ئێران بگەڕێتەوە بۆ ئیسلامئاباد، هەروەها ڕێککەوتنە بازرگانی و دیبلۆماتییە ئاست بەرزەکانی لەگەڵ تاراندا هەڵوەشاندەوە.

ئۆفیسی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان وتی " لەسەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوە جەلیل عەباس جیلانی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان، لە 29 ی مانگی یەکی ساڵی 2024 دا سەردانی پاکستان دەکات."

هێرشەکانی دوو وڵاتەکە بۆ سەر یەکتر تاوەکو ئێستا لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا گەورەترین هێرشی ئاست بەرزبوون و نیگەرانییەکی دروست کرد لەسەر ناسەقامگیرتربوونی ناوچەکە، کە بەهۆی جەنگەکەی نێوان ئیسڕائیل و حەماسەوە لە غەززە خراپتر بووە.

دوو وڵاتەکە موسوڵمانەکە مێژوویەکییان هەیە لە ناجێگیریی لە پەیوەندییەکانی نێوانییاندا، بەڵام هێرشەکان گەیشتنە بەرزترین ئاستییانەوە هێرشەکان لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا.

ئیسلامئاباد وتی بنکەکانی بەرەی ئازادی بەلوچ و سوپای ئازادی بەلوچی کردووەتە ئامانج، هاوکات تاران وتی هێرشی موشەکی کردووەتە سەر گروپی چەکداریی جەیشلعەدل لە پاکستان.

گروپە چەکدارییەکان لە ناوچەکانی هەرێمی بالوچستانی باشووری ڕۆژئاوای پاکستان و هەرێمی سیستان بالوچستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێراندا چالاکن. هەردوو هەرێمەکە ململانێیان تێدایە و دەوڵەمەندن بە سەرچاوە کانزاییەکان و بەشێوەیەکی بەرچاو پشتگوێ خراون و پێشکەوتنییان بە خۆیانەوە نەبینیوە.

ئێران وتی هێرشەکەی پاکستان بۆ سەر گوندێکی ئێران لەسەر سنووری نێوان دوو وڵاتەکە بووەتە هۆی کوژرانی نۆ کەس، چوار منداڵیشییان تێدا بووە. پاکستان وتی هێرشەکەی ئێران بووەتە هۆی کوژرانی دوو منداڵ.





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad