English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا سزای بەسەر کۆمپانیای فڕۆکەوانی فڵای بەغداد سه‌پاند
2024-01-22 [04:37 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر کۆمپانیای فڕۆکەوانی فڵای بەغداد و سەرۆکی بزووتنەوەی ماف لە پەرلەمانی عێراقدا سەپاند، بە تۆمەتی هاوکارییکردنی سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران.

ئەمڕۆ دووشەممە (22ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی، هێڵی ئاسمانی فلای بەغداد و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکەی دەستنیشانکرد و سزای بەسەردا سەپاندن، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی و گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، سووریا و لوبنان.

هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر حوسێن موئنیس، سەرۆکی بزووتنەوەی ماف لە پەرلەمانی عێراقیشدا سەپاند کە تۆمەتباری کردووە بەوەی کەلوپەلی بۆ سوپای پاسداران گواستووەتەوە.

وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە راگرتنی چالاکییە نایاساییەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە.

ئاماژەی بەوەشدراوە، کۆمپانیا هێڵی ئاسمانی فڵای بەغداد فڕۆکەکانی بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی چەکداران، چەک و پارە بۆ سووریا و لوبنان بۆ پاڵپشتیکردنی گرووپە میلیشیکانی ئەو دوو وڵاتە کە لەلایەن ئێرانەوە ئارستەدەکرێن.

باس لەوەشکراوە، لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2023، دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی حەماس بۆ سەر هاووڵاتییانی مەدەنی ئیسرائیل، فلای بەغداد دەستی هەبوو لە گواستنەوەی سەدان چەکداری عێراقی، لەنێویاندا چەکدارانی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی دەستنیشانکراوی ئەمەریکا و میلیشیای بە وەکالەتی ئێران بۆ پشتیوانی لە هێرشەکانی بریکارەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.





ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad