English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودە تەندروستییەكانی سەروپێ ئەو كەسانە كێن كە نابێت بیخۆن
2024-01-22 [07:48 AM]

ZNA:هەولێر


1. سەرچاوەیەكی گرنگی ماددە پڕۆتینەكانە دەوڵەمەندە بە مادەی كۆلاجین كە دوای لێنانی دەگۆڕت بۆ (Gelatin) كە بڕێكی زۆر لە ترشە ئەمینیەكان بە جەستە دەبەخشێت بۆ پێكهێنانی پڕۆتینەكانی ناو لەش، هەربۆیە زۆر بۆ باشە بنیادنان و بەهێزكردنی ماسولكەكانی لەش لە وەرزشوانان، هەروەها بۆ زیادكردنی كێش.

2. یارمەتی خۆپاراستن و كەمكردنەوەی نەخۆشی و هەوكردنی جومگەكان دەدات كە لەگەڵ چونە تەمەنەوە ئەگەری توشبونیان زیاد دەكات.

3. كاراكردنی پڕۆسەی هەرسكردنی خۆراك و بەهێزكردنی تەندروستی كۆئەندامی هەرس.

4. بەهێزكردنی بەرگری جەستە و ڕێگری كردن له هەوكردن و نەخۆشیە جیاوازەكان.

5. پاراستنی تەندروستی پێست و یارمەتی بەهێزكردنی موەكانی قژ و نینۆك.

6. یارمەتی بەهێزكردنی تەندروستی ناودەم و كەمكردنەوەی هەوكردنی پوك.

7. یارمەتی بەهێزكردنی توانای سێكسی و زیادكردنی وەچەخستنەوە بەڵام لێكۆڵینەوەی زیاتر پێویستە.

8. یارمەتی خۆپاراستن و چارەسەری نەرم بونەوە و فشەڵبونی ئێسك.

9. ڕێگریكردن و یارمەتی چارەسەری كەمی ئاسن و كەمخوێنی.

8. بە سودە بۆ زیادكردنی كێش لەو كەسانەی كێشیان كەمە و لاوازن.

10. ڕۆڵی هەیە لە گەرم كردنەوەی لەش و توانای بەرگری سەرما و سۆڵەی زستان.

ئەوانەی نابێت سەروپێ بخۆن یا كەمی لێ بخۆن:

1. ئەوانەی كێشەی بەرزی كولیستڕۆڵ و چەورییە سیانیەكان هەیە، نابێت بە هیچ جۆرێك مێشك و زمانەكەی بخۆن، باشترە تەنها پێ و لولاقەكانی بخۆن.

2. ئەوانەی بەرزی فشاری خوێن، نەخۆشی دڵ، یا نەخۆشی شەكرە، چەوری جگەر یا پێشتر جەڵتەی دڵ و مێشكیان هەبوە باشترە نەیخۆن بێ ڕاوێژكردن لەگەڵ پزیشكی پسپۆڕ، مێشك و چاو و زمانەكەی نەخۆن بە هیچ جۆرێك.

3. ئەوانەی گورچیلەیان وەستاوە و غەسلیان بۆ دەكرێت، یا گورچیلەیان زۆر سستە و خەریكە بوەستێت یا زەرعیان بۆ كراوە.

4. لە كاتی ڕێجیم تەنها لە لۆكارب و كیتۆ دایت و هاوشێوەكانی نەبێت.

5. ئەو كەسانەی كێشەی قەڵەوی و زۆری كێش و قەڵەوی ورگیان هەیە و ڕێجێم ناكەن.

6. ئەو خانمانەی كێشەی كۆنیشانەی كیسی هێلكەدانیان هەیه و بەرنامەی خۆراكی تایبەت پەیڕەو ناكەن.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad