English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خوراکانە دەبێتە هۆی دڵخوشی مۆز
2024-01-22 [07:53 AM]

ZNA:هەولێر


ئەگەر شتێک هەبێت بەناوی خۆراکی ڕەفتار باشی ئەوە مۆزە، لەگەڵ ئەوەی مۆز لە سیرۆتۆنین پێکدێت بەڵام ناتوانێت بەربەستی نێوان خوێن و مێشک ببڕێت (بەربەستی نێوان دڵ و مێشک بەربەستێکە ڕێگە بە پێداڕۆشتن و پێدانەڕۆشتنی کۆمەڵە ماددەیەک دەدات و دیاریدەکات لە خوێندا بمێننەوە یان بگەنە مێشک). بەڵام مۆز ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەبینێت لە ڕێکخستنی ڕەفتارەکانت بە چەند ڕێگایەکی ناڕاستەوخۆ. جەستە پێویستی بە ڤیتامین B6 بۆ دروستکردنی سیرۆتۆنین و مۆزیش بە تایبەتی بەم ماددە خۆراکییە دەوڵەمەندە، مۆزێکی قەبارە مامناوەند ٠.٤ میلگرام لە ڤیتامین B6 تێدایە کە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ـی ڕۆژانەیە.

گوێزی هیندی
گوێزی هیندی دەتوانێت چەژە گۆپکەکان و میزاج بۆ ئەو شێوەیەی بیری لێدەکەیتەوە بگوازێتەوە. گوێزی هیندی لە زنجیرەی ناوەندی گلایسیرایدی سیانی پێکدێت و ئەمەش یارمەتی وەرگرتنی وزە دەدات. ڕێگایەکی تریش کە وایکردووە گوێزی هیندی لەو خۆراکانە دابنرێت کە کاریگەرییان لەسەر هەستی بەختەوەری و دڵخۆشی هەیە ئەوەیە کە شیری گوێزی هیندی یارمەتیدەرە لەکەمکردنەوەی هەستی دوودڵی و نیگەرانی.

قاوە
نزیکەی یەک بلیۆن کەس هەن لە جیهاندا کە قاوە دەخۆنەوە. بەردەوام بوون لە خواردنەوەی قاوە بێگومان بە بڕێکی مامناوەند، هۆکاری دڵخۆشترکردنی جیهانە. خواردنەوەی قاوە بە هاوپەیوەند لەگەڵ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی خەمۆکی دادەنرێت. بەشێک لە توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە خواردنەوەی قاوە، کافایینی و بێ کافایین، هۆکارێکە بۆ باشتر کردنی میزاج بە بەراورد بە وەرگرتنی دەرمان.

ئاڤۆگادۆ
جەخت لەوە کراوەتە کە ئاڤۆگادۆ لەتوانایدا هەیە هەستی دڵخۆشییەکی زیاترمان پێ ببەخشێت. ئەم میوە نەرم و شل و کرێمییە پڕە لە خۆراکە ماددەی وەک کۆلاین، کە جەستە بۆ ڕێکخستنی دەمارە کۆئەندام و ڕەفتارەکان بەکاریدەهێنێت. توێژینەوەکانی ساڵی ٢٠٢٠ دەریانخستووە کە چەورییە تەندروستەکانی ناو ئاڤۆگادۆ هۆکارن بۆ کەمکردنەوەی هەستی نیگەرانی و خەمۆکی لە ئافرەتاندا. هۆکارێکی تر بۆ وەرگرتنێکی بڕێکی زۆری ئاڤۆگادۆ بریتییە لەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B، کە پەیەوەستە بە کەمکردنەوەی هەستی دوودڵی لە مرۆڤ.





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad