English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکارەکانی سەرئێشەی دوای گریان چییە؟
2024-01-22 [08:19 AM]

هەولێر : ZNA


١. هۆڕمۆنەکانی دوودڵی: کاتێک دەست بە گریان دەکەیت هۆرمۆنەکانی دوودڵی دەردەچن، ئەم هۆڕمۆنانە بە شێوەیەکی سروشتی گۆڕانکاری لە جەستەدا دروست دەکەن، توندی سەرئێشە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، هەندێک کەس تووشی سەرئێشەیەکی ئاسان دەبن، رەنگە هەندێکیان گەشە بکەن بۆ شەقیقە.

 

٢. ئازاری کەلێنی سەر (جیوب): چاو، لووت، گوێ و گەروو هەموویان لە ناوەوە پێکەوە بەستراون، کاتێک فرمێسک لە چاوەکانەوە دێتە دەرەوە، بەرەو ناو کەلێنەکان دەگەڕێنەوە، دەبنە هۆی دروستبوونی پەستان، بۆیە لە ئەنجامی ئەم پەستانەدا ئازاری کەلێنی سەر دروست دەبێت.

 

 

٣. هەوکردن: بەپێی زۆرێک لە توێژینەوەکان، گریان دەبێتە هۆی هەوکردن لە جەستە و خورانی دەمارەکانی دەموچاو، ئەم دەمارانەی دەموچاو زۆرجار پەیوەندییان بە شەقیقە و جۆرەکانی تری سەرئێشە هەیە.

 

٤. سەرئێشەی باو: زۆرینەی ئەو سەرئێشەیەی کە لەدوای گریان تووشی خەڵکی دەبێت بریتییە لە سەرئێشەی باو، کاتێک روودەدات کە ماسولکەکانی سەر کرژ دەبن، دەبنە هۆی دروستبوونی هەندێک ئازاری دیکەی وەک، ئازاری شان و مل.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad