English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرباز و ئەفسەرانی سوپای عێراق قەدەغە دەکرێت
2024-01-23 [08:33 AM]

ZNA-هەولێر


بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرباز و ئەفسەرانی سوپای عێراق قەدەغە کرا. ئەو دوو ئەفسەرەش کە لە ڤیدیۆییەکدا دەرکەوتن و یەکێکیان لەوی دیکەیانی دەدا؛ لە سوپا دەرکران و بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی دەکرێن.

دادگای سەربازیی وەزارەتی بەرگریی عێراق بڕیاریدا بە زیندانیکردن و دوورخستنەوەی ئەو دوو ئەفسەرە عێراقییەی کە ڤیدیۆیەکیان لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، تێیدا یەکێکیان کە پلەی (موقەدەم)ـی هەیە لەوی دیکەیانی دەدا کە پلەی (عەقید)ـی هەیە.

بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای سەربازیی وەزارەتی بەرگریی عێراق؛ ئەو ئەفسەرەی لە ئەفسەرەکەی دیکەی دەدا و پلەی (موقەدەم)ـی هەبوو، هەشت مانگ زیندانی دەکرێت و ئەفسەرەکەی دیکەش کە پلەی (عەقید)ـی  چوار مانگ زیندانی دەکرێت و هەردووکیان لە رێزی سوپا دوورخراونەتەوە.

هاوکات دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەو دوو ئەفسەرە لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە کاردانەوە و ناڕەزایەتییەکی زۆری لێکەوتەوە؛ سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی دەرکرد، بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا لە سەرجەم سەرباز و  ئەفسەرانی سوپای عێراق.

ڤیدیۆی ئەو دوو ئەفسەرەی سوپای عێراق ماوەی چەند رۆژێکە بە فراوانی لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە. ئەفسەرێک بە پلەی موقەدەم بەبێ رێزگرتن لە پلەی سەربازی، لە ئەفسەرێکی دیکە بە پلەی عەقید دەدات بەهۆی ئەوەی هەڵەیەکی لە چاپکردنی نووسراوێکدا کردووە.

 

لەکاتی شەڕی نێوان ئەو دوو ئەفسەرەش، لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیانەوە کە پێدەچێت ئەویش پلەی سەربازی هەبێت، بەڵام تەنیا دەنگی لە گرتەڤیدۆییەکەدا دەرچووە، تۆمارکراوە و سەرچاوەی یەکەمجاری بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدۆییەکەش دیار نییە.

لە راگەیەندراوێکدا، وەزیری بەرگری عێراق هەڵسوکەوتی دوو ئەفسەرەکەی بە منداڵانە وەسفکردووە و رایگەیاندووە بەگوێرەی یاسای خزمەت و خانەنشینی سەربازی مامەڵە لەگەڵ ئەو دوو ئەفسەرەدا دەکرێت.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad