English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل ڕێگری لەگەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان دەکات بۆ کەرتی غەززە
2024-01-23 [09:41 AM]

ZNA - هەولێر


نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) ڕایگەیاند، ئیسرائیل ڕێگری لە گەیشتن سێ نوێنەرایەتی مرۆیی بۆ باکووری کەرتی غەززە کردووە.

ئۆچا ئاماژەی بەوەدا کە ئیسرائیل لە دوو هەفتەی یەکەمی ساڵی 2024دا، ڕێگری لە زیادبوونی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە کردووە، سەرەڕای پێویستی بەپەلەی یارمەتییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە.

راشیگەیاند، هێزەکانی ئیسرائیل ڕێگریان کردووە لە هاتنی سێ نوێنەرایەتی کردووە کە بۆ دابین کردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ناوچەکانی باکووری غەززە هاتبوون.

پێشتر نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئیسرائیل سنوورەکانی بۆ گەیشتن بە ئەرکە فریاگوزارییەکان بۆ کەرتی غەززە دوو هێندە کردووە.

جەختیشیکردەوە، لە کۆی 29 ئەرک کە بڕیار بوو خۆراک و دەرمان و ئاو و پێداویستییە سەرەتاییەکانی دیکە بگەیەنن، تەنها حەفت ئەرکیان سەرکەوتوو بوون لە گەیشتنیان بە باکووری کەرتی غەززە.

لای خۆیەوە نووسینگەی هەماهەنگی چالاکییەکانی حکوومەتی ئیسرائیل لە ناوچەکانی فەڵەستین کە سەر بە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلە، ڕایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023ەوە نزیکەی 10 هەزار بارهەڵگری یارمەتی مرۆیی هاتوونەتە کەرتی غەززە.

دانیشتوانی غەززە بەدەست کەمییەکی زۆری سەرجەم خزمەتگوزاری و کەرەستەی سەرەتاییەوە دەناڵێنن، دوای ئەوەی ئیسرائیل لە 8ی ئۆکتۆبەرەوە گەمارۆی کەرتی غەززەی توندتر کردووە، کە لە ساڵی 2007ەوە گەمارۆی داوە.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad