English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک‌کۆماری پێشووی ئێران لە خۆپاڵاوتن بۆ ئەنجومەنی شارەزیان بێبەش کرا
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک‌کۆماری پێشووی ئێران
2024-01-24 [02:34 AM]

​ZNA - هەولێر


ماڵپەڕی فەرمیی "حەسەن ڕوحانی" سەرۆک‌کۆماری پێشووی ئیران لە زاری "یەکێک لە بەرپرسانی ئەنجوومەنی پارێزەران"(شۆرای نیگەهبان)ی ئێرانەوە نووسیویەتی: "فەقیهه‌کانی ئەم ئەنجومەنە شیاویی حەسەن ڕوحانییان بۆ خۆپاڵاوتن بە مەبەستی ئەندامەتی لە ئەنجومەنی شارەزایان لەهەڵبژاردنی ئەمساڵدا پشتڕاست نەکردۆتەوە. ".

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی کانوونی دووهەم،  پاش کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی بێبەشکردنی ڕووحانی لە ماڵپەڕی ڕۆحانیەوە، گوتەبێژی ئەنجوومەنی پارێزەران بە ئاژانسە هەواڵییە حکومییەکانی ڕاگەیاند: “هەتا ئێستا ناوی پاڵێوراوانی هەڵبژاردنی مەجلیسی شارەزایان بۆ وەزارەتی نێوخۆ ڕانەگەیەندراوە، و… بۆیە پێویستە میدیاکان خۆیان لەم قسە و باسانە بەدوور بگرن”. بە گوتەی ناوبراو، ئەمڕۆ - چوارشەممە، بۆچوونی ئەنجومەنی شارەزیان بۆ وەزارەتی ناوخۆ دەنێردرێت.

ئەنجمونی شارەزیانی ئێران بە ئەنجومەنەی ڕێبەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەناسرێت و لە کۆمەڵێک ئاخوندی بەساڵاچوو پێکدێت و ئەرکی هەڵبژرانی رێبەر و چاودێری کردن بەسەر کاروباری ڕیبەری وڵاتەویە. بەڵام ئێستا دەگوترێت هەموو ئەندامامی ئەم ئەنجومەنە بە چاودێریی عەلی خامنەیی هەڵدەبژێردرێن و لەبەرانبەر دەستەڵاتی خامنەییدا هیچ دەستەڵاتێکیان نیە.

حەسەن ڕۆحانی هەتا ئێستا بۆ ماوەی دوو خول سەرۆک کۆماری ئێران و ماوەیەک سەرۆکی ئەنجمونی ئاسایش و سەردەمێکیش دانووستانکاری ئێران لە گەڵ زلهێزانی جیهان بۆ کێشەی ئەتۆمی بووە، بەڵام ئێستا به‌هۆی ڕەخنەگرتن لە دەستەڵات کەوتووەتە ژێر گوشار.





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad