ZNA - ههولێر
وەزیری ناوخۆی عێراق، عەبدولئەمیر شممەری بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی پارێزگاکە، گەیشتە شاری کەرکووک.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولئەمیر شممەری گەیشتووەتە شاری کەرکووک.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئامانج لە سەردانەکەی وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ شاری کەرکووک، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگاکە.
ئەوەشی خستووەتەڕووە کە وەزیری ناوخۆی عێراق، عەبدولئەمیر شممەری لە سەردانەکەی بۆ کەرکووک، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی کارگێری و و فەرماندە ئەمنییەکاندا ئەنجام دەدات.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |