English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەخۆشخانەیەکی تاران ئاگری گرت
ئاگر کەوتنەوە لە نەخۆشخانەی گاندیی تاران
2024-01-25 [08:06 AM]

ZNA- هەولیر


ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی شاری تاران کەوتەوە و هەموو نەخۆشانی بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە گوازرانەوە.

ئەمشەو  ٢٥ی کانوونی دووهەم باڵەخانەی نەخۆشخانەی گاندی لە شاری تاران ئاگری لێ کەوتەوە و ئاگرەکە لە رووکاری دەرەوەی نەخۆشخانەکە دەستی پێ کرد و بە خێرایی زیاتر لە دە قاتی ڕووکاری بیناکەی گرتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئیران دەڵێت لەم رووداوەدا هیچکام لە ستاف و نەخۆشانی نێو نەخۆشخانەکە زیانیان پێ نەگەیشتووە.

نەخۆشانی ئەم نەخۆشانەیە دۆخی تەندروستییان باش نەبوو گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دیکە و ئەو نەخۆشانەش دۆخی تەندروستییان جێگیرە، تا ئەو کاتەی لە نەخۆشخانەی دیکە جێگەیان بۆ دیاری دەکرێت، لە هۆتێلێک نشتەجێ کراون.

 

 





ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad