English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆنروا ژمارەیەک لە کارمەندەکانی دەردەکات
2024-01-27 [08:38 AM]

ZNA - هەولێر


دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، "ئۆنروا" ڕۆژێک دوای تۆمەتەکانی تێوەگلانی ژمارەیەک لە کارمەندەکانی، لە هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، ژمارەیەک لە کارمەندەکانی دەرکرد، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی کردەوە، لە کاتێکدا ئەمەریکا بەشێوەیەکی کاتی بودجەی چالاکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سڕکرد، چونکە خۆی دابینی دەکات.

کۆمیساری گشتی ئاژانسەکە، فیلیپ لازارینی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل زانیارییان سەبارەت بە گومانی تێوەگلانی ژمارەیەک لە کارمەندەکانی ئۆنروا داوە لە هێرشەکەدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاریداوە "دەستبەجێ گرێبەستی ئەو کارمەندانە هەڵبوەشێنێتەوە و لێکۆڵینەوە بکەن تا ڕاستییەکان دەسەلمێنرێن".

لازارینی نەیویستووە ژمارەی ئەو فەرمانبەرانە ئاشکرا بکات کە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، هەروەها سروشتی بەشداریکردنیان ئاشکرا بکات، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە "هەر کارمەندێکی ئۆنروا، تێوەگلابێت لە کردەوە تیرۆریستییەکان"، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، لە ڕێگەی لێپێچینەوەی تاوانکارییەوە.

جولیێت توما، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئاژانسەکە هیچ وردەکارییەکی زیاتری لەبارەی دۆخەکەوە نەخستەڕوو.





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad