English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا..ریال مەدرید بە ڕیمۆنتادا شکستی بە لاس پاڵماس هێنا
2024-01-27 [07:07 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی گەڕی 22ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی لاس پاڵماس.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە پاڵماس بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا یاریێکی مام ناوەند بینرا و هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتری، بەڵام ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم یانەی خاوەن یاریگا باشتر بینرا و لە خولەکی 53 یاریزان خافیێر مونۆز تۆڕی گۆڵی یانەی شاهانەی هەژاند،

لە خولەکی 65دا ڤینیسیۆس جۆنیۆر توانی گۆڵی بەرامبەری یانەی شاهانە تۆماربکات،

دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا و ئەوەبوو دوای سێ خولەک هاتنە ناوە یاریگا چوامینی گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی یانەی ریال مەدریدی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ریال مەدرید خاوەن 54 خاڵە و لە پێشەنگی ڕیزبەندیە، لاس پاڵماس 31 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە پلەی هەشتەمە.





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad