English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. ڤیاریال سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر بەرشەلۆنە تۆمارکرد
2024-01-27 [08:50 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریێکی تری هەفتەی 22ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی ڤیاریال بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی ڤیاریال توانی یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ شکستی بە بارسای خاوەن یاریگا هێنا.

 

لە تایمی یەکەمدا دوای هێرش و هەوڵی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەکتر، یانەی ڤیاریال گۆڵێکی لە خولەکی 41 لەڕێگەی یاریزان جیرارد مۆرینیۆ تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا کەرنەڤاڵی گۆڵەکان دەستی پێکرد، لە سەرەتادا بارسا سێ گۆڕانکاری ئەنجامدا، بەڵام ڤیاریال گۆڵی دووەمی لە خولەکی 54 تۆمارکرد،

دوای ئەوە بارسا دوو گۆڵی لەسەر یەکی لە خولەکەکانی 60 و 68 تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، لە خولەکی 71 ئێریک بالی بەهەڵە لە خۆیان گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بارسا تۆمارکرد،

دوای ئەوە ڤیاریال سێ گۆڵی تری لە خولەکەکانی 84، 99 و 102ی کاتی زیادکراو لەڕێگەی یاریزانان گویدس، سۆرلۆس و مۆڕالێس تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ڤیاریال سێ خاڵی لە بەرشەلۆنە وەرگرت و بووە خاوەنی 23 خاڵ، بارساش بەکۆکردنەوەی 44 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad