هەولێر : ZNA لەکاتی تا لێهاتندا لەوانەیە ئیشتیاتان لە هیچ شتێک نەبێت بەڵام گرنگ ئەوەیە شتێک بخۆن کە جەستەتان وزە وەربگرێت و خۆتان لە خواردنی هەندێک خۆراک بپارێزن کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەکەین. خواردنی سوورکراوە: هەرسی چەوری ئەستەمە و کاتێک کەسێک تای لێدێت دەبێ خۆ لە خواردنی خۆراکی سوورکراوە بپارێزێت
. ئەو خۆراکانەی شیریان تێدایە: سوپێکی بێ سەرشیر و خەست دروست بکەن و هەوڵ بدەن خۆ لەو خواردنانە بپارێزن کە شیریان تێدایە
. شیر خۆراکێکە کە بە سەختی هەرس دەبێت. یەک پەرداخ سیر دەتوانێ لە دۆخێکی لەم چەشنەدا کەسەکە تووشی رشانەوە بکات.
خواردنە قورسەکان: پرۆتینە قورسەکان، کە لە چەورییەکان زیاد دەبن، هۆکارن بۆ دروستبوونی حاڵەتی رشانەوە و مەوادێکی پێویستی وەکوو ئاو و مەوادی کانگەیی لە جەستە دوور دەخاتەوە
. کەیک و شیرینی: ئەم خواردنانە بەهۆی ئەوەی مەوادێکیان تێکەڵە کە خۆڕاگریان لەبەرامبەر خراپبووندا زیاد دەکات، بژاردەیەکی باش نین بۆ کەسێک کە تای لێهاتووە.
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |