English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ دووربوون لە جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ ئەم خۆراکانە بخۆ
2024-01-28 [03:46 AM]

ZNA: هەولێر


خۆراکی تەندروست بایەخێکی زۆری هەیە لە تەندروستهێشتنەوەی جەستە و کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوونمان بە چەندین نەخۆشیی، توێژینەوەیەکی نوێش دەریخستووە ئەو خۆراکانەی بە ماددەی دژەئۆکسێن و ڤیتامینەکان دەوڵەمەندن ئەگەری تووشبوونمان بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمتردەکەنەوە

 

. توێژینەوەکە لە جۆرناڵی (American college of Cardiology) بڵاوکراوەتەوە و تێیدا ئەو خۆراکانە ئاشکرا کراون کە بۆ تەندروستهێشتنەوەی دڵ و مێشک رۆڵیان هەیە

 

. توێژینەوەکە لەسەر 166 هەزار خانم و 44 هەزار پیاو لە تەمەنی 24-30 ساڵ ئەنجامدراوە، پزیشکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەوانەی خۆراکی ناتەندروست و سوورەوەکراو دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک ٪28 و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ ٪48 زیاددەکات

 

. د. جۆن لی، پسپۆڕی زانستی خۆراک و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە سکوڵی پزیشکی زانکۆی هارڤارد دەڵێت، بۆمان دەرکەوتووە گۆشتی سوور، گۆشتی دەستکاریکراو، شیرینییەکان، خواردنەوە گازییەکان، برنج و نان و هاوشێوەکانی هەوکردن لە جەستەدا دروستدەکەن و مەترسیی تووشبوونمان بە جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ زۆر زیاددەکەن

 

. پسپۆڕەکەی خۆراک لە بەرامبەردا ئەو خۆراکانە دەخاتەڕوو کە مەترسییەکە کەمدەکەنەوە وەک، میوە، سەوزە، دانەوێڵە توێکڵدارەکان، چا و قاوە، ئەوانە ماددەی دژە ئۆکسێن و دژە هەوکردنیان تێدایە بۆ جەستە زۆر بەسوودن.





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad