English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جامی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوول بەئاسانی خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو
2024-01-28 [05:31 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی 4ی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لەیاریگای خۆی ڕووبەڕووی نوریچ سیتی بویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی ڕێدز توانی یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە نوریچ سیتی هێنا.

 

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 16دا یاریزان جۆنێس گۆڵێکی بۆ لیڤەر تۆمارکرد،

دوای ئەو گۆڵە نوریچ گۆڵی بەرامبەری لەڕێگەی گیبسۆن تۆمارکردەوە، بەڵام داروین نونێز گۆڵی پێشکەوتنی لە خولەکی 22 بۆ ڕێدز تۆمارکردەوە.

 

لە تایمی دووەم لیڤەرپوول کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کرد و لە خولەکی 53 جۆتا گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد،دوای تێپەڕبوونی 10 خولەک ڤان دایک گۆڵی چوارەمی لیڤەرپوولی تۆمارکرد،

لە هێرشێکی نوریچدا یاریزان سانیز گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد،

لە خولەکی پێنجی زیادکراوی تایمی دووەم، یاریزان ریان گراڤینبێرج گۆڵی پێنجەم و کۆتایی یارییەکە بۆ لیڤەرپوول تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە یانەی لیڤەرپوول خۆی گەیاندە قۆناغی پێنجی جامی یەکێتی ئینگلتەرا.





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad