ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 19ی خولی فەڕەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان میوانداری برێستی کرد.
لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەم یانەی پاریس باشتر دەرکەوت و توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 38 و 45 لەلایەن یاریزانان مارکۆ ئەسینسۆ و کۆلۆ موانیەوە تۆماربکات و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە مایەوە.
لە تایمی دووەمدا یانەی برێستی سێیەمی ڕیزبەند بە بەهێزی دەرکەوت توانی ئەنجامەکە لەڕێگەی مەهدی و پێرێرا لە خولەکەکانی 55 و 80 یەکسانبکاتەوە و خاڵێکی گرنگ لە چنگ پاریس وەرگرێت.
بەم ئەنجامە، پاریس سانجێرمان بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە، برێستیش خاوەنی 35 خاڵە و لە پلەی سێیەم جێگیر بووە.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |