English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. ئەتلەتیکۆ شکستی بە ڤالانسیا هێناو خۆی گەیاندە سێیەمی ڕیزبەندی
2024-01-29 [08:05 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی میوانداری ڤالانسیای کرد.

 

لە ئەنجامدا کوڕانی سیمیۆنی توانیان یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە ڤالانسیا بهێنن.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، ئەوەبوو ئەتلەتیکۆ مەدرید چەند هێرشێکی کردە سەر ڤالانسیا و لە خولەکی پێنجی زیادکراودا گۆڵێکیان لە رێگەی ساموێل لینۆ تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 57 میمفیس دیپای گۆڵی دووەمی بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ چووە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی، ڤالانسیاش خاوەن 32 خاڵە و لە پلەی هەشتەم دەبینرێت.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad