English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێنتكۆم: ژمارەی بریندارانی ھێزەکانی ئەمریکا بەرزبووەوە
2024-01-29 [02:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازانەى کە دوێنێ یەکشەممە لە ھێرشی سەر بنکەکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن برینداربوون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٤ سەرباز.

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە لە ئاکامی ئەو ھێرشەی کە دوێنێ بە ئاراستەکردنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کرایە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئوردن نزیک سنووری سووریا، سێ سەرباز کوژراون.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو سەربازانەی کە لە ھێرشەکەدا برینداربوون لە ٢٥ سەربازەوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٤ سەرباز و لەو ژمارەیە ھەشت سەربازیان پێویستیان بەوەیە کە بۆ چارەسەرکردن ببرێنە دەرەوەی ئوردن.

باسی لەوەش کردووە کە ئەگەری ھەیە، ژمارەی سەربازە بریندارەکان بەرز ببێتەوە، چونکە ھێشتا ھەڵسەنگاندنەکان بۆ سەربازەکانی دیکە بەردەوامە.

دوێنێ بە ئاراستەکردنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ھێرش کرایە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئوردن نزیک سنووری سووریا.

دوێنێ یەکشەممە گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی نزیک لە حەشدی شەعبی لە عێراق ڕایگەیاندبوو کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و بنکەکانی شەدادی، ڕوکبان و تەنەف، ھەروەھا دامەزراوەی زفولون-ی دەریایی ئیسرائیل لە باکووری فەڵەستین.

لەو کاتەی ھێرشی غەززە دەستی پێ کردووە، ئەمە یەکەمجارە لە ئاکامی ھێرشی سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، سەربازانی ئەمریکا بکوژرێن.





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad