English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشووتر: به‌ موشه‌كی كرۆز له‌ كه‌ناراوه‌كان و نه‌وت و غازی ئێران ده‌ده‌ین
2024-01-29 [03:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


فه‌رمانده‌ی پێشوتری كه‌شتی پێنجه‌می ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی له‌ پلانی دایه‌ وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ بداته‌وه‌، كه‌ به‌ پشتیوانی ئێران ده‌كرێنه‌ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ وێستگه‌ی ئێن بی سی، فه‌رمانده‌ی پێشووتری كه‌شی پێنجه‌می ئه‌مه‌ریكی، ئه‌دمیرال جیم ستافریدس، وتی، ئه‌و پلانانه‌ی خراوه‌ته‌ڕوو ئه‌وه‌یه‌ به‌ مووشه‌كی پێشكه‌وتووی كرۆز له‌ هه‌ندێك بنكه‌ی ناو خاكی ئێران بدرێت.

ئه‌دمیرال ستافریدس، باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌ڵامه‌كانی ئێمه‌ هه‌ندێك بنكه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئێران و سه‌كۆكانی نه‌وت و غازی ئێران ده‌گرێته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئوردن، به‌هۆیه‌وه‌ 3 سه‌رباز كوژران و 34ی دیكه‌ بریندار بوون، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌نگه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا بۆ لێدان له‌ ئێران زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad