English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەفسەرێکی پێشووی سی ئای ئەی: رووسیا دەتوانێت هەموو بنکەکانی ئۆکرانیا بکاتە ئامانج
2024-01-30 [09:41 AM]

ZNA - هەولێر


لاری جۆنسۆن، ئەفسەری پێشووی سی ئای ئەی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی " Judging Freedom " ڕایگەیاند، سوپای رووسیا توانای لێدانی هەموو بنکە سەربازییەکانی ئۆکرانیای هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم بنکە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە مەودای مووشەکەکانی رووسیادان و رووسەکان پێشتر لێیان داوە.

ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەدا، کە هێرشە ئاسمانیەکەی رووسیا بە مووشەکی هایپەرسۆنیک بۆ سەر مەیدانی مەشق و ڕاهێنانی یاڤارۆڤسکی لە شاری لڤۆڤ، دواتر شۆکێکی بەهێزی بۆ سوپای ئەمەریکا دروستکرد.

جۆنسۆن جەختی لەوە کردەوە، بەهۆی توانای سوپای رووسیا بۆ لێدانی ئەو جۆرە ئامانجانە، سەرکردایەتی کیێڤ ناچارە کارمەندانی بنێرێتە مەشق و ڕاهێنانی سەربازی لە وڵاتانی ناتۆ، ئەمەش کاتێکی زۆری دەوێت.

لە خودی ئۆکرانیا و لە ڕۆژئاواش ڕاپۆرتە بەردەوامەکان باس لە کەمیی توندی کارمەندانی سەربازی دەکەن، بۆ نموونە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، کە سوپای ئۆکرانیا لە دابینکردنی کارمەند بۆ یەکەکانی شەڕکردن تووشی کێشەی جددی دەبێت.

ڕۆژنامەکە پێی وایە سوپای ئۆکرانیا لە شەڕە درێژخایەنەکان بێزار بووە و زیانەکانی کارمەندان تەنها بەشێکی قەرەبوو دەکرێنەوە و ئەمەش زۆرجار بەهۆی تەمەنی پێشکەوتووی سەربازەکان و خراپی مەشق و ڕاهێنانەوەیە.

لە شوباتی ساڵی 2022 رووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و بەشێکی خاکی ئەو وڵاتەی داگیرکرد، هەروەها بەدەیان هەزار کس کوژراون و تاوەکو ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە.





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad