English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینی گەیشتە نزیكه‌ی 27 ھەزار
2024-01-30 [01:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی قوربانییانی ھێرشەکانی ئێسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٦ ھەزار و ٧٥١ کوژراو و ٦٥ ھەزار و ٦٣٦ بریندار.

وەزارەتی تەندروستی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کە بۆ ١١٦ رۆژە بەردەوامە، خستووەتەڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل، ١٣ کۆمەڵکوژری دژبە فەڵەستییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ١١٤ کەس کوژراون و ٢٤٩ ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٦ ھەزار و ٧٥١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٦٥ ھەزار و ٦٣٦ کەس.





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad