English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا و بریتانیا سزای دیکەیان خستە سەر پاسدارانی ئێران
ئیسماعیل قائانی، فەرمانده‌ی لەشکری قودسی ئێران
2024-01-30 [04:17 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەمریکا و بەریتانیا یەکەی ٨٤٠ی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و تۆڕێکی پێکهاتوو لە ٤ ئەندام و ٣ کەسی پەیوەندیداریان خستە لیستی گەمارۆکانیانەوە.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، بەهۆی داڕشتنی پلانی کوشتنی دوو ڕۆژنامەوانی ئێرانی لەناو خاکی بەریتانیا و هاوکاری لەگەڵ ئەو باندە تاوانکارە نێودەوڵەتییانەی پەیوەندییان بە ئێرانەوە بووە، ئەو گەمارۆیانە دانراون.

لە لیستەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیادا ناوی "محەمەدڕەزا ئەنساری"، "عەلی ئیسفەنجانی"، "محەمەد عەبدولڕەزاق کەنەفانی" و "محەمەدڕەزا ناسرزادە"، ئەندامانی فەیلەقی قودس و "ناجی شەریفیی زیندەشتی"، قاچاخچیی ماددەی هۆشبەر و دوو هاووڵاتیی تورکیا بە ناوەکانی "عەلی و عەبدولوەهاب کوچاک"، وەک هەڕەشە لەسەر ئاسایشی بەریتانیا بەرچاو دەکەون.

هاوکات وەزارەتی خەزینەی ئەمریکاش ڕایگەیاند، بە هاوکاریی بەریتانیا گەمارۆیان خستووەتە سەر ئەم تۆڕە ئێرانییەی بە فەرمانی وەزارەتی هەواڵگریی ئێران پلانی کاری تیرۆریستییان بووە.

 





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad