English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بازرگانێکی ئێرانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرا
2024-01-31 [08:41 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری "مەترسیدار"ی بە ڕەگەز ئێرانی لە ناوەندی پارێزگای بەسرە ڕاگەیاند.

ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، "هێزێکی ئەمنی دژی ماددە هۆشبەرەکان لە بەسرە توانیان لە بۆسەیەکی ورد، بازرگانێکی مەترسیداری ماددە هۆشبەرەکان، کە کەسێکی ئێرانی بووە، لە ناوچەی کۆماری لە ناوەندی پارێزگای بەسرە دەستگیر بکەن".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو بازرگانە ماددە هۆشبەرەکان بە نیو کیلۆ حەشیشەوە دەستگیرکراوە، هەروەها گواستراوەتەوە بۆ ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی تایبەت، دوای ئەوەی دەست بەسەر ئەو ماددە هۆشبەرەی کە لەبەردەستیدا بووە گیراوە".





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad