English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ولێر ... رێزگرتن له‌ نووسه‌رو شاعیری كۆچكردوو سه‌عدوڵلا په‌رۆش
2024-01-31 [02:27 AM]


ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 31_1_2024  به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و ئاریان سه‌لاحه‌ددین بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگ غه‌فوور به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ نوسه‌رو رۆشه‌نبیران، كتێبخانه‌ی گشتی هه‌ولێر به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاڵاكی وێژه‌یی مه‌راسیمێكی بۆ رێزگرتن له‌ نووسه‌رو شاعیری كۆچكردوو سه‌عدوڵلا په‌رۆش رێكخست، له‌و میانه‌شدا خانه‌واده‌كه‌ی كتێبخانه‌ی تایبه‌تی سه‌عدوڵلا په‌رۆشی شاعیریان پێشكه‌ش كتێبخانه‌ی گشتی هه‌ولێر كرد، كه‌ سه‌دان كتێبی به‌ نرخی له‌ خۆ گرتبوو  شوێنێكی تایبه‌تی ‌له‌ناو كتێبخانه‌كه‌ بۆ ته‌رخان كرا. له‌ وته‌یه‌كدا فه‌رهه‌نگ غه‌فوور به ‌ناوی پارێزگارو وه‌زارەتی رۆشه‌نبیری دووپاتی كرده‌وه‌،‌ ئه‌مرۆ رۆحی ره‌وانشاد سه‌عدوڵلا په‌رۆشی نووسه‌رو شاعیرو پێشمه‌رگه‌ به‌م هه‌نگاوه‌ شاده‌ كه‌ نیوسه‌ده‌ به‌قه‌له‌مه‌كه‌ی خزمه‌تی وشه‌و فه‌رهه‌نگی كوردی كرد، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌وا نه‌ریتی‌ به‌خشینی‌ كتێب بە‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌، ئه‌م كاره‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ رێزلێنانی‌ كتێبه‌ كه‌ توانیویه‌تی‌ تاكو ئێستا رۆلێكی‌ سه‌ره‌كی‌ ببینی‌ له‌ ئاستی‌ رۆشبیری‌ ‌و مه‌عریفی‌ خه‌ڵك. بۆیه‌ ئامانج له‌م هه‌نگاوه‌ هاندانه‌ به‌ره‌و خوێندنه‌وه‌ی كتێب وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ماڵی كتێبخانه‌كان و نزیككردنه‌وه‌ی زیاتری چین توێژه‌كانه‌ بۆ خۆشه‌ویستنی كتێب.





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad