ڕۆژی چوارشەممە، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب پێشوازی لە ١٠٠ گەنج و لاوی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرد، کە لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی ڕۆشنبیری خانەی فەرهەنگی شینە و لەژێر چاودێری نووسینگەی ڕێزدار مەلا مستەفا بارزانی بەڕێوەدەچێت.
لە دیدارێکدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە سمینارێکدا، باسی گرنگی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕۆڵی گەنجان و لاوان لە پێشخستنی بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵگە کرد.
هاوکات پاڵپشتی خۆی بۆ هەر پرۆژەیەکی گەنجان و لاوان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دووپاتکردەوە بە مەبەستی خزمەتکردنی کوردستان و بەتایبەتیش لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گرنگیی و ووردی گوێی لە پرسیار، پێشنیار و تێبینیەکان ڕاگرت و وەڵامی ئامادەبوانی دایەوە.
راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ئەم هەواڵە 826جار خوێندراوەتەوە |