English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌ماس له‌ كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل پێداگره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی دیله‌كان جێبه‌جێ بكرێت
2024-01-31 [09:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرچاوەیەکی فەڵەستینی ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بۆ تاوتوێکردنی وەستاندنی شەڕ لە غەززە و لێکتێگەیشتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ بەرپرسانی میسر، بەرەو قاھیرە بەڕێدەکەوێت.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاند، ئەو پێشنیازەی کە حەماس پێشکەش کردووە لە گفتوگۆکاندا لە پاریس، لەلایەن ئیسرائیل، میسر، قەتەر و ئەمریکا پەسەند کراوە، وەستاندنی شەڕ لە غەززە بۆ چەند ھەفتەیەک لەخۆدەگرێت، ھەروەھا لێکتێگەیشتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت.

بە گوتەی سەرچاوەکە، لە قۆناغی یەکەمدا، ٣٠ بەدیلگیراوی ئیسرائیلی مەدەنی و لە قۆناغی دووەمدا، سەربازە بەدیلگیراوەکانی ئیسرائیل ئازاد دەکرێن.

باسی لەوەش کرد کە لە قۆناغی سێیەمدا، تەرمی ئیسرائیلە کوژراوەکان لە کەرتی غەززە ڕادەستی ئیسرائیل دەکرێنەوە.

سەرچاوەکە لەبارەی ئازادکردنی بەدیلگیراوە فەڵەستینییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە گوتی: "تا ئێستا دیار نییە کە لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکاندا، چەند بەدیلگیراوی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازاد دەکرێن، بەڵام ئەگەری ھەیە ١٠٠ بۆ ٢٠٠ بەدیلگیراوی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازاد بکرێن".

ئاشکراشی کرد کە شاندەکەی حەماس لە میانی سەردانەکەی بۆ قاھیرە، وەستاندنی شەڕ لە غەززە لەگەڵ بەرپرسانی میسر تاوتوێ دەکات و گوتی: "شاندەکە بۆ بەرپرسانی میسر دووپاتی دەکاتەوە کە کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لەناو کەرتی غەززە، دەبێتە مایەی سەرکەوتنی لێکتێگەیشتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان".

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند کە ھێشتا حەماس پێداگیرە لەسەر ئەوەی کە بە کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە غەززە، لێکتێگەیشتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان جێبەجێ دەکات.

ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەک لە شاری پاریس بە بەشداری ئیسرائیل، ئەمریکا، میسر و قەتەر بۆ تاوتوێکردنی لێکتێگەیشتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان و وەستاندنی شەڕ لە غەززە ئەنجامدرا.

 

AA





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad