ZNA:هەولێر لە بابەتێکی ماڵپەڕی " Times of India" بڵاوکراوەتەوە، گوێز سەرچاوەیەکی بەهێزی ماددە خۆراکیەکانە، ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ و پرۆتین و ریشاڵ و دژە ئۆکسێنەرەکانی وەک ڤیتامین E و کانزا سەرەکییەکانی وەک مەگنیسیۆمی تێدایە.
بەڵام تەڕکردنی گوێز یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی جەستە زۆرترین سوود لە ماددە خۆراکیەکانی گوێز وەربگریت لەوانەش:
١. تەڕکردنی گوێز ئاسانکاری دەکات بۆ زیاتر هەڵمژینی ماددە خۆراکییە گرنگەکان، کاریگەرییان لەسەر جەستە زیاتر دەبێت.
٢. دوای تەڕکردنی گوێز، ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ ی تێادا زیاتر دەبێت، کە بۆ تەندروستی دڵ باشە
٣. تەڕکردنی گوێز دەبێتە هۆی ئاسانکردنی هەرسکردن.
شارەزایان لەسەر ئەوە کۆکن کە رێگای دروست بۆ تەڕکردنی گوێز بریتییە لە تەڕکردنی گوێزەکە بۆ ماوەی ٦-٧ کاتژمێر یان بۆ ماوەی شەوێک.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |