English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆمەتبارێك له‌ خه‌لیفان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو له‌ شاره‌زوور دەستگیركرا
2024-02-01 [09:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربە بەشی پۆلیسی شارەزورەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی خەلیفان بڕیاری دەستگیرکردنی هەبووە.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 1ی2ی2024، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی بڕیارێكی دەستگیركردن لەدادگای لێكۆڵینەوەی خەلیفانەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكردو سەرنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لە ئێستادا تۆمەتبار ( أ، خ، ع  لەدایكبووی 1982) بەپێی ماددەی 393 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.





ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad