English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودەکانی گەلای هەنگی دونیا
2024-02-02 [08:59 AM]

ZNA:هەولێر


‎درە‌ختی ھە‌نگی دنیا لە چین بە باشی ناسراوە و میوەی ھە‌نگی دنیا شێوە‌یە‌كی بچووک و خڕی ھە‌یە‌، بە كۆمە‌ڵ گەشە دەکات و چە‌ندین ڕە‌نگی جۆراوجۆری ھە‌یە‌ لە نێوان زەرد بۆ پرتەقاڵی مە‌یلە‌و سوور بە پشت بەستن بە جۆرەکانی، تۆو و گەڵاکانی ھە‌نگی دنیا پڕن لە پێکهاتەی ڕووەکی كە‌ سوودبەخشن بۆ تەندروستی لەشی مرۆڤ و بۆ هەزاران ساڵ وەک چارەسەرێكی كۆن بەکارهاتووە، ئە‌مانە‌ی خوارە‌وە‌ سوودە‌كانی گە‌ڵای ھە‌نگی دنیان: 

‎فە‌رمانە‌كانی زیندە‌چالاكی باشتر دە‌كات

‎ھە‌نگی دنیا فە‌رمانە‌كانی زیندە‌چالاكی باشتر دە‌کات بە کەمکردنەوەی ئاستی چە‌وری سیانی و ئاستی شەکری خوێن و هۆرمۆنی ئەنسۆلین، كە‌ هۆرمۆنێکە کار بۆ گواستنەوەی شەکری خوێن دەکات بۆ خانەکان و بەکارهێنانی لە دروستکردن و بەرهەمهێنانی ووزەدا، زۆربە‌ی بە‌شە‌كانی ھە‌نگی دنیا كە‌ گە‌ڵاكان و تۆوە‌كانیە‌تی لە چارەسەری کۆنی چینیدا بەکارهێنراون، وە‌ لە چارەسەرکردنی کێشە‌كانی زیندە‌چالاكی وەک بەرزی شەکری خوێن بە‌كارھێنراوە‌.
‎لە‌ لێكۆڵینە‌وە‌یە‌كدا كە‌ ماوە‌ی چە‌ند ھە‌فتە‌یە‌كی خایاند ھە‌نگی دنیا لە‌گە‌ڵ سیستمی خۆراكی چە‌وری بە‌رز دە‌درا بە‌ مشك، تێبینی نزم بوونی ئاستی شەکری خوێن و ئاستی شە‌كری سیانی كرا و تەنانەت ڕێژەی ئە‌نسۆلینیش، بە بەراورد لەگەڵ ئە‌و مشکانە‌ی کە دوای ڕێجیمێکی چەوری بەرز کەوتبوون، لە‌ لێكۆڵینە‌وە‌كانی دیكە‌دا كە‌ لە‌سە‌ر ئاژە‌ڵە‌ قرتێنە‌رە‌كان كرابوون، دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ دە‌رھێنراوە‌كانی گە‌ڵای ھە‌نگی دنیا و تۆوە‌كانی بە‌ شێوە‌یە‌كی بە‌رچاو كاردە‌كە‌ن بۆ نزمكردنە‌وە‌ی ئاستی شە‌كر لە‌ خوێندا كە‌‌ لە‌ سوودە‌كانی گە‌ڵای ھە‌نگی دنیایە‌ بۆ تە‌ندروستی جە‌ستە‌ی مرۆڤ.

‎تایبەتمەندی دژە شێرپەنجە

‎وەک یەکێک لە پێکهاتەکانی دەرمانە كۆنە‌كان بە‌كارھێنراوە، وە‌ ھە‌نگی دنیا تایبەتمەندیی کیمیایی و پارێزە‌ریی هەیە، ئە‌و لێكۆڵینە‌وانە‌ی كە‌ لە‌سە‌ر ئاژە‌ڵان كراوە‌ ئەوەیان دەرخستووە کە دەرهێنراوە‌كانی میوەی ھە‌نگی دنیا کاردە‌كەن بۆ سەرکوتکردنی خانە‌ شێرپەنجەییە‌كان لەهەموو قۆناغەکانی وەک: سە‌رە‌تایی شێرپەنجە و دواتر بڵاوبوونەوەی و دواتر گۆڕانی بۆ گرێ، جگە لەوەش گەڵای ھە‌نگی دنیا پۆلیفینۆڵی تێدایە‌، كە‌ توانای ژە‌ھراویبوونی خانە‌كان دژ بە‌ خانەکانی شێرپەنجەی دە‌م لە مرۆڤدا دە‌رخستووە‌ لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەکی ژاپۆنی، لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە ئەرشیفی توێژینەوەی دەرمانسازاندا بڵاوکراوەتەوە دە‌ركە‌وتووە‌ کە گەڵای ھە‌نگی دنیا تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجەیی هەیە و هەروەها توانایی خۆی بۆ بەرگرتن لە شێرپەنجە پیشانداوە، كە‌ یەکێکە لە سوودە تەندروستییەکانی گەڵای ھە‌نگی دنیا بۆ لەشی مرۆڤ





ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad