English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودەکانی نەعناع
2024-02-02 [09:03 AM]

ZNA:هەولێر


نەعنا بۆ چارەسەری تێكچونی هەرس كردن  (هێڵنج و ڕشانەوە، ئازاری گەدە و كۆلۆن، غازاتی سك)، بۆ ئازاری  (ددان، سەرئێشە، شەقیقە، سوڕی مانگانەی خانمان)، ئارام كەرەوەی دەرونی و كەمخەوی، هەڵامەت، حەساسیەت، كۆكە، بۆنی ناخۆشی ناودەم و بۆ هەوكردنی پێست بەكاردەهێنرێت. 

لەم حاڵەتانەدا باشترە بەكارنەهێنرێت؛ بونی هەوكردن یا بەردی زراو، دڵەكزێ بەهۆی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ ناو سورێنچك.

زۆرێك لە بەرهەمەكانی  وەكو (بنێشت و نوقڵ) ماددەی نەعنای تێدایە، گیاكانی خۆراكی و دەرمانی كاریگەری باش و خراپیان هەیە لەسەر هۆرمۆنەكانی لەشی مرۆڤ.

خواردنی زۆری نەعنا یا زەیتی (نەعنا) دەبێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی هۆرمۆنی پیاوانە (تێستۆستیرۆن) وە زیادبونی هۆرمۆنی ئافرەت (ئیسترۆجین).

بەڵام لەو پیاوانەی كە لە نەخۆشی گەورەبونی پڕۆستات یان هەیە خواردنی بەسودە.

لە خانمان:
تێكچونی هۆرمۆنەكانی خانمان حاڵەتی زۆری هەیە وە چەندین گیا یارمەتی هاوسەنگی هۆرمۆنەكان دەدەن، بەڵام لە خانمان بەهۆی ئەم كاریگەریە (كەمبونەوەی هۆرمۆنی پیاوانە و زیادبونی هۆرمۆنی ئیسترۆجین) ئەوا دەركەوتنی موی زیاد لە دەموچاو وە لەش كەم دەكاتەوە.

تۆوەكانی  (ڕازیانە، یانسون) وە گیاكانی  (جاترە، لاڤێندەر، مەیرەمیە، ڕەیحان) بەتایبەتی زەیتی ئەم گیایانە هەمان كاریگەری (نەعنا) یان هەیە.

هەروەها ئەو گرێی یانەی ( وەكو گرێی مەمك) كە پەیوەستە بە هۆرمۆنەكانی خانمان دەبێت لە خواردنی بەرهەمی گیاكانی كە ڕێژەی هۆرمۆنەكانی زیاتر دەكات خۆی بپارێزێت.





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad