English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. بە سەرکردایەتی خۆسێلو ریال گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی
2024-02-02 [09:08 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریێکی تری دواخراوی هەفتەی 20ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی خیتافی بووەوە.

 

لە کۆتاییدا یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی یانەی شاهانە کۆتاییهات و گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی.

 

لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 14 یاریزان خوسێلو گۆڵێکی بۆ یانەی مێرنگی تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی ریال مەدرید بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان و جارێکی تر خۆسێلو گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی لە خولەکی 56 تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ریال مەدرید بووە خاوەنی 57 خاڵ و پێشەنگی ڕیزبەندی لە جیرۆنا وەرگرتەوە، خیتافیش 29 خاڵی هەیە و لە پلەی دەیەم دەبینرێت.





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad