ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی ئینگلتەرا، یانەی وولڤەرهامپتۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی کرد.
لە ئەنجامدا شەیتانە سوورەکان بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ شکستی وولڤەری خاوەن یاریگا هێنا.
لە تایمی یەکەمدا، مانچستەر یونایتد باشتر بینران و توانیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی پێنج و 22 لە رێگەی مارکۆس راشفۆرد و راسمۆس هۆیلاندەوە تۆماربکات.
لە تایمی دووەم یارییەکە رکابەریی بەهێزی دەستیپێکرد و لە خولەکی 71 پابلۆ سارابیا گۆڵێکی بۆ خاوەن یاریگا تۆمارکردو دوای چوار خولەک ماکتۆمینای شەیتانە سوورەکانی کردە خاوەنی گۆڵی سێیەم،
دوای ئەو گۆڵە وولڤەرهامپتۆن هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ یەکسانکردەوەی ئەنجامەکە و توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 85 و 95 لەلایەن کیلمان و پیدرۆ نیتۆ بە تۆماربکەن، بەڵام لە خولەکی حەوتی زیادکراوی ئەو تایمە یاریزان کۆبی ماینۆ گۆڵی چوارەم و سەرکەوتنی مان یونایتدی تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە، یانەی مانچستەر یونایتد لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیە بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ، وولڤسیش 29 خاڵی هەیە و پلەی 11ی ڕیزبەندی گرتووە.
ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە |