English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. بەرشەلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا
2024-02-03 [09:40 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریێکی تری ئەمڕۆی هەفتەی 23ی خولی ئیسپانیا یانەی دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی بارسا یاریێکی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ئەلاڤێسی خاوەن یاریگا هێنا.

 

لە تایمی یەکەمدا، یانەی بەرشەلۆنە تا ڕادەیەک کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کرد و چەندین هێرشیان برد تا لە خولەکی 21 لیڤاندۆڤسکی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

 

لە سەرەتای تایمی دووەم و لە خولەکی 49 یاریزان گۆندۆگان بەرشەلۆنەی کردە خاوەن گۆڵی دووەم

یانەی ئەلاڤێس لە خولەکی 51دا گۆڵێکی لەڕێگەی سامۆ ئوموردیۆن تۆمارکرد، بەڵام دواتر ڤیکتۆر ڕۆکی لە خولەکی 63 گۆڵی سێیەمی یانە کەتەلۆنییەکەی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

دوای ئەم سەرکەوتنە، یانە کەتەلۆنیەکە بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دێت، ئەلاڤێسیش تەنیا 26 خاڵی هەیە.





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad