English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد بە سێ گۆڵ سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا
2024-02-04 [05:03 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 23ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە ئولترافۆرد ڕووبەڕووی وێستهام بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا شەیتانە سوورەکان توانیان یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە میوانەکەی بهێنن.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، ئەوە بوو لە خولەکی 23دا یاریزان ڕامۆس هۆیلاند گۆڵێکی بۆ مان یونایتد تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم و لە خولەکی 49دا بە ئاسیستێکی بڕۆنو فێرناندز، گارناچۆ گۆڵی دووەمی مانچستەر یونایتدی تۆمارکرد

هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە ئەوەبوو لە خولەکی 84دا گارناچۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، مانچستەر یونایتد خۆی گەیاندە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی بەکۆکردنەوەی 38 خاڵ، وێستهامیش 36 خاڵی هەیە و چووە پلەی حەوتەم.





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad